16 کوردستان

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار دەستبەکاربوو

03:05 - 19/04/2026

 

زەمەن - هەواڵ

له‌ مه‌راسیمێكدا، به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌مڕۆ خاتوو ژوان سابیر ئیسماعیل، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار/ به‌ وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كاربوو. 

خاتوو ژوان سابیر، بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ وەک وەک سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار لەحکومەتی هەرێم (بەوەکالەت). سەرەڕای کارەکەی وەک بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران دەستبەکاربوو.

 

لە لێدوانێکدا دەڵێ:« هەموو هەوڵی خۆم دەدەم لەگەڵ هاوڕێکانم لەحکومەت و بەتایبەت بەڕێوبەرایەتی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی دەستە لەپێناو برەودان بە گەشتوگوزار لەهەرێمی کوردستان کە پانتاییەکی فراون و زەمینەیەکی لەباری هەیە بۆ ئەو سێکتەرە.

وتیشی: پێشتریش وتوومانە گەشتوگوزار سەبەتیەکی بەردەستە بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتیش، بۆیە لەمڕۆوە بەڵێنی ئەوەش دەدم کە؛ هەموو کات دەرگام واڵا دەبێت بۆ هەر بیرۆکەیەک کە گەشتوگوزار پێشدەخات و هەموو ئاسانکارییەک لەحکومەت دەکەین تاکو ئەو سێکتەرە بگەیەنینە ئەو ئاستەی کە گونجاوە لەگەڵ سروشتی هەرێمی کوردستان و ویستی ئێمەش و هاوڵاتیانیش.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن