هەفتەی داهاتوو بارانی بەخوڕ و تەرزەی بەهێز دەبارێت
01:17 - 23/04/2026
زەمەن_هەواڵ
پسپۆڕێکی کەشناسی دەڵێت: ڕۆژی هەینی بەیانییەکەی کەشوهەوا خۆش دەبێت، بەڵام لە دوانیوەڕۆوە ئەگەری تاوە باران زیاد دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦، دكتۆر لوقمان موفتی پسپۆری كهشناسی و كشتوكاڵ به "زهمهن"ی راگهیاند: هەرچەندە پێشبینی کردنی کەش و هەوا بۆ کاتی بەهاران زەحمەترە و ئەگەر زۆر هەیە وەک خۆی دەرنەچێ بەڵام پێشبینی دەکرێت، لە ڕۆژی یەکشەممەوە، ئەگەری ڕێژنە بارانی زۆر بەهێز و تەرزە هەیە هەیە.
دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت چەقی شەپۆلەکە، ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و کەرکوک و گەرمیان و سلێمانی و بێت و شوێنەکانی تریش هەولێر و دهۆک و موسڵ و ڕاپەڕینیش دەگرێتەوە.
ئە پسپۆڕەی بواری کەشناسی باسی لەوەشکرد، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، باران بارین بەردەوام دەبێت بە شێوەی ڕێژنەی لاواز و پلەکانی گەرما زۆر دانابەزێت.
لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژی هەینی ئاماژەی بەوەدا، ڕۆژی هەینی پێناچێت کەشوهەوا تەواو خۆش بێت، بەیانیەکەی خۆش دەبێت دوایی ڕێژەی هەور زیاد دەکات و ئەگەری تاوە بارانی لابەلا هەیە بۆ زۆربەی شوێنەکان.
د. لوقمان موفتی، لەبارەی کەشی مانگی داهاتوو (مانگی پێنج) بە ''زەمەن''ی وت: لەسەرەتای مانگی داهاتو پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەرز بێتەوە بەڵام ئەگەری بەختە باران دەمێنێ و گشتگیر نابێت.