دابەزینی نرخی زێڕ
02:13 - 21/04/2026
زەمەن - هەواڵ
نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا ڕووی لە دابەزین کردووە و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتووەتە 4,783 دۆلار. ئەم دابەزینە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بازرگانان لە چاوەڕوانیی ئەنجامی دانوستانەکاندان و هاوکات گرەو لەسەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەکەن، ئەمەش وایکردووە سەرمایەگوزاران پارەکانیان بخەنە بانکەکانەوە بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە زیادبوونی ڕێژەی سوود.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، دابەزینی نرخە جیهانییەکان ڕەنگدانەوەی هەبووە و نرخەکان بەم شێوەیەن:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 1,117,000 دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 1,032,000 دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 884,000 دینارە.