15 کوردستان

هاوڵاتییەک لەسەر شاخ کەوتە خوارەوە

01:34 - 20/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە چیای کێوەڕەش لە سنووری ڕانیە هەڵدێراوە و بەهۆیەوە تووشی شکاوی بووە، دوای هەوڵێکی زۆریش توانراوە ڕزگار بکرێت.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە،  کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ، ئاگادارکراونەتەوە لەوەی هاوڵاتییەک لە شاخی گڵەزەردە (دەربەند) لە چیای کێوەڕەش هەڵدێراوە. دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی ڕانیە بەسەرپەرشتی ڕائدی پۆلیس عەلی قادر و بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

بەپێی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی، ئەو هاوڵاتییە بەهۆی هەڵدێرانەکەیەوە قاچی شکاوە. تیمەکان توانیویانە بە وریاییەوە لە شاخەکە بیهێننە خوارەوە و لە ئێستادا لە ڕێگەدان بۆ ئەوەی بیگەیەننە نەخۆشخانەی ڕانیە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن