ئەمڕۆ لێزمە باران و تەرزەی بەهێزو لافاو دروست دەبێت
11:55 - 20/04/2026
زەمەن - هەواڵ
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی
و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی بەردەوامی ناسەقامگیری لە
کەشوهەوادا، ئاسمان بە گشتی هەوردەبێت.
چاوەڕوانیش دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکان تاوەباران
و هەورەبروسکە هەبێت و لە هەندێک کاتیشدا لیزمەباران و تەرزە ببارێت، بەڵام بۆ کاتەکانی
شەو کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت.
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ بە (٢
بۆ ٤) پلە نزم دەبنەوە. گەرمیان بە ٢٢ پلە بەرزترین و حاجی ئۆمەران بە ١٢ پلە
نزمترین پلەی گەرمایان دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٠-٢٠ کم/ک)،
بەڵام لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت و دەگاتە سەرووی ٢٥ کم/ک، هەروەها مەودای بینین
لە کاتی داباریندا بۆ ٤-٦ کم کەمدەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند،
ئاسمانی هەرێمی کوردستنا بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت، تەنها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان
بە هەوری تەواو دەمێنێتەوە.
لە کاتەکانی بەیانیش تاوەکو دوای نیوەڕۆ، ئەگەری
تاوەباران و هەورەبروسکەی ناوبەناو لە ناوچە جیاجیاکان هەیە. پلەکانی گەرما جێگیر
دەبن و نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، ئاراستەی باش دەگۆڕێت بۆ باکووری ڕۆژئاوا.