گرفت بۆ موچەی هەرێم دروستبوە
12:20 - 31/03/2026
بانگەواز بۆ چارەسەری
ئەوەی دەڵێن:
١٢٠ ملیار نەماوەو بەهۆی ئەم دۆخەوە نەوت ڕاگیراوەو عێراق ١٠٠٪ موچە دەنێرێت ڕاست
نیە…
عێراق داوای
داهاتی ناوخۆ دەکات..
هەرێم دەڵێ:
توانامان نیە بە هۆی ئەم دۆخەوە گرفت بۆ بەشێک لە خاڵە سنوریەکانمان دروستبوە.
ئێستا دوو بژاردە
هەیە، تا ئێستا لەسەر هیچی ڕێککەوتن نیە.
یەک: ئەوەی بەهۆی
کەمبوونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گومرگ کەمی کردوە، ئەو بڕە لە(١٢٠ ملیار) دینار
ببڕن، چونکە داهاتی باج و ڕسومات جێگیرە.
دوو: بڕێکی نوێی
جێگیر بنێرن.
تکایە مەڵێن: دەبێت
هەموو ڕەخنە هەر لە عێراق بگرن..
باشە وادەکەین:
بەیەک دەنگ دەڵێن: عێراق تاوانبارە عێراق سزای هەرێم دەدات، دوای ئەوە چی؟
ئەگەر بەدیلتان
هەیە بۆ موچەو ژیانی خەڵک هەر زۆر باشەو چۆنتان دەوێ ئاوا دەکەین. …
ئەگەرنا ڕەخنەیەک
تەنیا بۆ خۆ دەربازکردن بێت و خەڵکیش بێ موچە بێت! بەهای نیە!
خاڵێکی دیکە؛
گرفتی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمە بە بیانوی هەڕەشەی درۆن.
خاڵی بەهێزی هەرێم؛
تێپەڕبوونی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوکە بە بۆری هەرێم.
ئەوەی پێویستە وەفدێکی
هەرێم بچێت و تا ئەم دۆخە تێدەپەڕێت ڕێککەوتن بکات، بە لێدوانی توند تەنیا موچەی خەڵک
دوادەکەوێت و هیچ پێشکەش ناکات، لێدوانی توند مەوقیف و پلانی لەگەڵ نەبێت زیانی زیاترە.
عەلی حەمە ساڵح