تکایە ئەمشەو ئۆتۆمبێلەکانتان داپۆشن
03:19 - 26/03/2026
زەمەن_هەواڵ
بەپێی راپۆرتی کەشناسی ئەمشەو شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی لە شاری سلێمانی و ناو قەزای پێنجوێن و ناوچە جیا جیا کانی سنوری گەرمیان و کەرکوک و هەڵەبجە و سلێمانی و دەوروبەریان ٫ هەندێک کات باران بارینی بەلێزمە دەبارێت و تەرزە بارینمان دەبێت.
پشتیوان پێنجوێنی کەشناس، رایگەیاند «ئەگەرێکی بەهێزە بۆ ماوەیەکی کاتی تەرزەی بەهێز ببارێ ٫ لافاوی کاتی دروست دەبێت ٫ هەندێک کات بای بەهێز چالاک دەبێت.
حەزەر واجبە و تا بۆتان دەکرێت ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت ڕابگرن».