19 کوردستان

بەپەلە.. غازی ماڵان دابەشدەکرێت

04:17 - 29/03/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە (لیژنەی سووتەمەنی) ئاگادارییەکی گرنگی ئاراستەی دانیشتووانی پارێزگاکە کرد، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی دابەشکردنی غازی شل.

 بڕیارە سبەینێ دووشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٦، کاتژمێر ٨:٠٠ی سەرلەبەیانی، پڕۆسەی دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی بریکارەکانەوە دەستپێبکات. بەپێی ئاگادارییەکە، دابەشکردنەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
شێوازی دابەشکردن: بریکارەکانی غاز ناوی بریکارەکانی خۆراکیان لایە و بەپێی ئەو لیستە غازەکە دەگاتە دەستی هاوڵاتیان.

بڕی غاز: هەر خێزانێک تەنها مافی وەرگرتنی یەک بتڵ غازی هەیە.

بەڵگەنامە پێویستەکان: پێویستە هاوڵاتی لە کاتی وەرگرتنی غازدا فۆڕمی خۆراک یان کارتی نیشتیمانی پێبێت، بە پێچەوانەوە بێبەش دەبێت.

لیژنەی سووتەمەنی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک غاز لە ناو کارگەکانی غازدا بە هاوڵاتیان نادرێت، بۆیە داوا دەکەن کەس سەردانی کارگەکان نەکات بۆ ئەوەی جەنجاڵی دروست نەبێت و پڕۆسەکە بە ڕێکوپێکی بەڕێوەبچێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن