ئایا حاڵی خوێندكار (خوێندنگه - زانكۆ) له‌هه‌موو دونیا ئاوایه؟!
3/31/2026 12:41:00 PM
د.یەحیا عومەر رێشاوی
ئه‌م چه‌ند ڕۆژه
به‌رده‌وام بیر له‌م بێزاریه‌ی به‌شێكی زۆر له خوێندكاران له خوێندن و چواردیواری
خوێندنگه و زانكۆكان ده‌كه‌مه‌وه، بێزاریه‌ك بگاته ڕاده‌ی خواستی خوێندكار به
به‌رده‌وامی شه‌ڕ و كوشتار و زریان و لافاو و بایكۆت و خۆپیشاندان، ته‌نها بۆ خاتری
ئه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه و زانكۆكان نه‌كرێنه‌وه؟! و له ماڵه‌وه مژوڵی ئایپاد
و مۆبایله‌كه‌ی بێت و كات بكوژێت ! به ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك له خوێندكاران به بڕیاری
وه‌ستانی پرۆسه‌ی خوێندن شاگه‌شكه ببن و له‌سه‌ر خوێندنگه‌كانیان لۆكه‌یشنی بنكه‌ی
سه‌ربازیی ئه‌مریكیی دابنێن !! تا به‌شكو درۆنێكی وێڵی به‌ربكه‌وێت !!
ڕاسته له ڕووی
ده‌روونیه‌وه هه‌میشه خوێندن و دانیشتن له‌سه‌ر كورسی خوێندن جۆرێك له به‌ستنه‌وه
و پاپه‌ند بوونی تێدایه و مرۆڤ به سروشتی ئاره‌زوی ئازاد بوون و (ناپابه‌ندبوون)ی
تێدایه، ڕاسته له‌سه‌رده‌می ئێمه‌شدا ڕه‌نگه سایكۆلۆجیه‌تی بێزاریی له خوێندن
له ناخماندا هه‌بوو بێت و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئاواتی زیادبوونی پشووه‌كانمان
كردبێت، به‌ڵام بابه‌ته‌كه هه‌مووی ئه‌وه نییه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵتر و چڕتری
ده‌وێت، به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه زۆر شت بۆ خوێندكار فه‌راهه‌م كراوه،
له هۆڵی خوێندن و گه‌یاندن و خوێندنی تایبه‌ت و قه‌ده‌غه‌كردنی لێدانی قوتابی و
ئامێری فێركردنی نوێ و په‌رتوكی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ و زۆر شتی تر.
دیاره هه‌ردوو
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای هه‌رێم ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به به‌رده‌وامی
سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه و گۆڕانكارین له هه‌موو شت: پڕۆگرام، ڕاهێنانی مامۆستا،
كتێبه‌كانی مه‌نهه‌جی خوێندن، خوێندكار بكرێته سه‌نته‌ر، سیستمی فێركردن، به‌دیجیتاڵكردن،
سیستمی ئه‌وروپیی و كۆری و به‌ریتانیی ... ، به كورتی و به كوردی هه‌مووی بۆ
خاتری ئه‌وه‌ی خوێندكار له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی خوێندن ئاشت بكه‌نه‌وه و ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر
بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندیی و زانكۆیی دروست ببێت، ژینگه‌یه‌ك تێیدا خوێندكار
ئاره‌زووی خوێندن و فێربوون و گه‌ڕانی زانستیی بۆ دروست بێت، ژینگه‌یه‌ك كه تێیدا
مامۆستا و خوێندكار ببنه هاوڕێ و پێكه‌وه په‌ره به ڕه‌وتی زانست و زانیاریی
بده‌ن، ژینگه‌یه‌ك كه سه‌رجه‌م سێكته‌ره ئیداریی و زانستیی و داراییه‌كان بچنه
خزمه‌تی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن، به‌ڵام ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌یه كه بینیمان
و ده‌یبنین، بێزاریهكی قووڵی به‌شێكی زۆر له خوێندكاران له ژینگه‌ی خوێندن، به‌جۆرێك
ئاماری ترسناك بۆ وازهێنان له خوێندن له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه
و خوێندكار نه‌ك رۆژێك و دوو ڕۆژ به‌ڵكو تا چه‌ند مانگێكی دیكه‌ش چواردیواری خوێندنگه
و زانكۆكه‌ی نه‌بینێت تامه‌زرۆیی بۆ دروست نابێت و ڕه‌نگه بیری كورسی خوێندن و
مامۆستا و هاوڕێكانی ناكات ؟!
ئه‌مه به‌ڕاستی
دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار و خه‌مهێنه‌ره و ڕه‌نگه هزر و خه‌یاڵی زۆرێك له ئێوه‌شی
داگیر كردبێت و مافی خۆمانه ئه‌م پرسیاره سادانه بكه‌ین:
- باشه تۆ بڵێی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م هه‌ساره‌یه حاڵی په‌یوه‌ندیی
نێوان خوێندكار و ژینگه‌ی خوێندن به‌م شێوه‌یه بێت و به داخستنی ده‌رگای خوێندنگه
و زانكۆكان خه‌نده به‌ری لێوی خوێندكاران بگرێت ؟!
- داخۆ چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار ئاشت بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ
پرۆسه‌ی خوێندن و فێربوون و ئاره‌زووی گه‌ڕان و خوێندن له ناخیدا بچێنرێت، به جۆرێك
خۆی حه‌ز به خوێندن بكات، نه‌ك به زۆره
ملێ و ناچار كردن؟!
- ئایا ئه‌و هه‌موو پرۆسه‌ی ڕیفۆرم و گۆڕانكاریانه‌ی هه‌ردوو
وه‌زاره‌ت (خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده) له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ئه‌نجامیاندا، چی به‌چی
كرد؟ ئایا توانی پرۆسه‌كه هه‌م له شێواز و هه‌م له ناوه‌ڕۆكدا بگۆڕێت؟ یان ته‌نها
شێواز و شكڵهكه گۆڕا و كرۆك و ڕۆحی پرۆسه‌كه هه‌روه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه؟
ئه‌مانه و چه‌ندین
پرسیاری تر ڕه‌نگه له هزرو خه‌یاڵی هه‌ریه‌كه له ئێمه و ئێوه‌دا بێت و بچێت و
به‌شوێن وه‌ڵامه‌كه‌یدا بگه‌ڕێین و به‌رده‌وام ناخمان ده‌هه‌ژێنن.
– مامۆستای زانكۆ