بافڵ تاڵەبانی: بەداخەوە بۆ شەهیدبوونی خامنەئی
03:37 - 01/03/2026
زەمەن - هەواڵ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بەداخەوەین بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵا عەلی
خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی دیاری جیهانیی ئیسلامی".
ئاماژە بەوەدەکات،
"بۆ ئەم ماتەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و کەسوکاری
بەڕێزیان دەکەین".
دەشڵێت، "لەم دەرفەتەدا
داوا لە جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ
دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکان کە تاکە رێگای سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".