14 کوردستان

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ ٧١ هەزار دینار کەمکرایەوە

02:23 - 12/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پارەی هاوکاری مانگی یەکی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە گەیشت و ئەمڕۆ چەکی پارەکە دەکرێت و بڕی پارەکە کەمتر بوەوە

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی ''زەمەن''، پارەی هاوکاری دارایی مانگی یەکی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشتە هەرێم و ئەمڕۆ چەکەكەی دەکرێت، بڕیارە ڕۆژی شەممە، دابەشبکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەمجارە بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، 71 هەزار دینارە و بڕیاره رۆژی شەممە لەگەڵ مووچە دابەش بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 12، بڕەکەی 76 هەزار دینار بوو، کە مانگی یەکی ساڵی نوێ بڕەکەی کەمتر کراوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن