300 ئابوری

دوای نرخە بەرزەكەی هەفتەی پێشوو.. بزانە ئەمڕۆ دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەدەكرێ؟

11:09 - 17/01/2026



زەمەن - هەواڵ

 دۆلاری سپی بۆ هەر 100 دۆلارێك بە پێنج هەزار كەمتر مامەڵەی پێوەدەكرێت.

 نرخی دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات.

بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ "زەمەن" لە بۆرسەی هەولێرو بەغدادەوە دەستیكەوتووە، بەهای 100 دۆلار بە مامەڵەی كۆ بە 147 هەزار و 250 دینارە بە مامەڵەی تاکیش بە 147 هەزارو 500 مامەڵەی پێوەدەکرێت.
به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار بە 147 هەزار و 250 دینارە.
100 یۆرۆ بە 168 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 193 هەزار دینارە.
100 لیره‌ی توركی بە 4 هه‌زار و 450 دینارە.
100 هەزار تمەن بە هەزارو 300 دینارە.
یەك ملیۆن لیرەی سوری بە 105 هەزار دینارە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن