19 کوردستان

باران تا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

01:50 - 10/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند:  لەناوچە کوێستانیەکان تاوەکو ڕۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوبەناو بارانبارین بەردەوام دەبێت زۆرترین بڕی بارانبارین لە ئیدارەی سۆران و ڕاپەرین دەبێت لەنێوان ( 25 تا 45 ملم ).

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦، سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، تاوەکو ڕۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوبەناو بارانبارین بەردەوام دەبێت ولە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆش ئەگەری بارانی باش هەیە.
وتیشی: لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە مامناوەندە و ئەگەرهەیە تاوەکو ڕۆژی شەممە لە نێوان ( 15  تا 30 ملم ) باران ببارێت.

ئە کەشناسە ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەنتەری هەولێر بڕی بارانەکەی کەمترە ئەگەرهەیە لەنێوان ( 5 تا 10 ملم ) باران ببارێت.

سیروان ساڵح باسی لە کەرکوک و گەرمیانیش کرد و دەڵێت: لە گەرمیان شەپۆلەکە لاوازەو زۆرینەی کاتەکان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت ئەگەرهەیە لەڕۆژی پێنجشەممەو ڕۆژی شەممە بڕێکی کەم باران ببارێت لەنێوان ( 1 تا 5 ملم )
باسی لەوەشکرد، پلەکانی گەرما یەک دوو پلە بەرزدەبنەوە و ئەگەرهەیە نیوەی دووەمی ئەم مانگە بڕی باران زۆرکەم ببێتەوە و بۆماوەیەک باران نەبارێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن