لۆرد و پەرلەمانتارانی بەریتانیا داوای پاراستنی ڕۆژئاوا دەکەن
04:05 - 10/02/2026
زەمەن_هەواڵ
سەرباز بەرزنجی، سەرۆکی شارەوانی لامبێس، رایگهیاند: زیاتر لە 70 ئەندام لەدۆستانیان لەناو پەرلەمان و لۆردی بریتانیا پێکەوە داوای پاراستنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و مافەکانی گەلی کورد دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦، سەرباز بەرزنجی، سەرۆکی شارەوانی لامبێس، له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "لەماوەی هەفتەی رابردودا زیاتر لە 70 ئەندام لەدۆستانمان لەناو پەرلەمان و لۆردی بریتانیا پێکەوە داوای پاراستنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و مافەکانی گەلی کورد دەکەن، دەسپێکێکی گرنگە".
، دهشڵێت، "هەوڵی زۆر زیاترمان لەپێشە و پێویستە لە خەباتی مەدەنی و دیپلۆماسی بەردەوام بین، لەبەر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە جوگرافیایانەی لە ناوچەکەدا ڕودەدەن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "بێگومان ئەمە بەرهەمی یەکڕیزی، هاوهەڵوێستی و هەوڵە بەردەوامەکانە و ئەو هەنگاوە تەنیا واژۆیەک نییە، بەڵکو دەنگدانەوەی ڕاستییەکە و پێمان دەڵێت: کاتێک یەکگرتو بین، جیهان گوێمان لێدەگرێت".
سەرباز بەرزنجی ههروهها دهڵێت، "بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە و سەرجەم هەوڵەکانی تریش بگەنە ئەنجام، دەبێت بزانین کە کارەکانمان لێرەدا ناوەستێت؛ هەوڵی زۆر زیاترمان لەپێشە و پێویستە لە خەباتی مەدەنی و دیپلۆماسی بەردەوام بین، لەبەر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە جوگرافیایانەی لە ناوچەکەدا ڕودەدەن، مەترسییەکان جددین و تەحددییەکان زۆرن، بۆیە دەبێت دەستوبرد بکەین و هەمو ڕێگاکان بگرینەبەر تا پەراوێز نەخرێین".
سەرباز بەرزنجی ئهوهشی خستهڕو، "ئێمە لە خەباتی دیپلۆماسی و مەدەنی ماندونابین، ئەو فشارانە دەبێت تا ئەوکاتەی هەنگاوی کردەیی لەلایەن حکومەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەبینین، بەردەوام بن".
سەرۆکی شارەوانی لامبێس سوپاسی ههمو ئهو كهسانه دهكات كه واژۆیان کردوە و ههروهها سوپاسی بۆ هەمو ئەو سیاسی و دیپلۆماتکارانە دهكات كه لەم قۆناغە هەستیارەدا هاوخەم و هاوهەڵوێستی کوردن لەپێناو زامنکردنی مافەکان.