سبەی بارزانی و تاڵەبانی کاندیدی سەرۆککۆمار یاکلایی دەکەنەوە
01:40 - 10/02/2026
زەمەن_هەواڵ
بڕیارە سبەی چوارشەممە، بافڵ تاڵەبانی بچێتە پیرمام و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆببێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش، یەکلایی کردنەوەی بەربژێرێکی کوردە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦، ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، سبەی چوارشەممە، ١١ی ٢ی ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە یاوەریی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پیرمام دەکەن و لەوێ لەلایەن مەسعود بارزانییەوە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازییان لێدەکرێت و کۆدەبنەوە.
وتیشی: تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش، یەکلایی کردنەوەی بەربژێرێکی کوردە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.