22 کوردستان

لەم ئێوارەیەوە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت وهەورە بروسکە و تەرزە و بارانی بەخوڕ دەست پێدەکات

03:44 - 10/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند: ”لەم ئێوارەیەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەریی حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوهەوا و هەورەبرووسکە و تاوەباران كە لە زۆربەی ناوچەکانمان دەست پێدەکات“

 ئەمرۆ سێشەممە، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە،  ”لە كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ و شەودا، تاوەبارانی بەخوڕ لەگەڵ بارینی تەرزە و ڕوودانی هەورەبروسکەی بەهێز روو دەكەنە هەندێ شوێن و ناوچەی هەرێمی كوردستان و دۆخێكی كەشوهەوای ناجێگیر دروست دەبێت.“

ئەو شارەزای كەشناسییە جەخت دەكاتەوە: ”کاریگەریی ئەو ناجێگیریی كەشوهەوایە تا کاتەکانی ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە 12/2/2026 بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش بە رێژەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە، هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10- 25 کم/ک و ئاراستەی بایەكەش لە گۆڕاندا دەبێت.“

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن