سبەینێ گەرمترین رۆژی زستانی ئەمساڵ تۆمار دەکرێت
01:22 - 12/02/2026
زەمەن - هەواڵ
سبەینێ ڕۆژی هەینی 13/2/2026 لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بەم شێوەیە:
شاری سلێمانی 18 پلە
شاری هەولێر 19 پلە
شاری دهۆک 17 پلە
شاری هەڵەبجە 19 پلە
شاری کەرکوک 21 پلە
قەزای پێنجوێن 11 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 8 پلە
قەزای کەلار 22 پلە
شاری بەسڕەی عێراق 26 پلە
پشتیوان پێنجوێنی کە چاودێری رەوشی کەشوهەوا دەکات لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە؛ بەناوی خوای گەورە - پێشبینی ڕەوشی کەشوهەوا - سبەینێ ڕۆژی هەینی بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ، هەندێک ناوچەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت ، لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری هەولێر و دهۆک باران دەبارێت ڕێژەکەی زۆر نابێت ، لە شاری سلێمانی و قەزای پێنجوێن باران نابارێت.
راشیگەیاند لە بەشێکی ناوچەکانمان هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت 20 بۆ 35 کلم ، ئاڕاستەی با باشوور دەبێت.