471 کوردستان

ئەندامەكانی جەستەی دیانا دەبەخشرێتە دەبەخشرێنە ئەو کەسانەی پێویستیان پێیە

03:33 - 31/01/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ئەندامانی جەستەی کچێکی تەمەن ١١ ساڵ کە مێشکی لەکارکەوتبوو، بە رەزامەندیی کەسوکارەکەی بەخشرانە چەند کەسێک.

 ئەمڕۆ شەممە، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، "ئەندامانی جەستەی دیانا ئیسماعیلی، تەمەن 11 ساڵ، دانیشتووی بۆکان، کە تووشی ئیفلیجیی مێشک ببوو، بە رەزامەندیی خێزانەکەی بەخشرانە چەند نەخۆشێک کە پێویستیان بە چاندنی گورچیلە، دڵ و جگەر بوو."
هاوکات، دوێنێ هەینی بەرپرسانی شارەکە بۆ رێزگرتن لە بڕیاری خێزانەکەی دیانا لەگەڵیان کۆبوونەوە.

ئەوانەی تووشی ئیفلیجیی مێشک دەبن، دەتوانرێ بەشێک لە ئەندامانی جەستەیان ببەخشرێتە کەسانی دیکە کە پێویستیانە، لەوانە دڵ، ئێسک، سییەکان، جگەر، ریخۆڵە، گورچیلە و پەنکریاس.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن