مەترسیەكی گەورە لەسەر هەرێم دروستبووە.. حزبەكان ئاگاداركرانەوە
12:47 - 07/02/2026
زەمەن - راپۆرت
دامهزراوهی پهی بۆ پهروهرده و گهشهپێدان هۆشداری دهدات لهوهی مهترسی لهبهردهم دهرگایه، رووبه سهركردایهتی سیاسی كوردیش دهپرسێت: "بۆچی لهئاست پاراستنی دهسكهوتهكانی ههرێم ئهوهنده بێباكن؟ كهی به هۆش دێنهوه!؟".
دامهزراوهى پهی ڕاگهیهنراوێكى لهژێر ناوى (مەترسی لەبەردەم دەرگایە، كەی بەهۆش دێنەوە!؟) بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "دوای ئەوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان له20ى 10ى 2024 ئەنجامدرا، تائێستا ماوەی ساڵێكو سێ مانگو 15 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەریدا، كەچی جگە لەدانیشتنی سوێندخواردنی ئەندامان، هیچ هەوڵێك نەبوەو نییە بۆ ئەوەی پەرلەمان دروستبێتو بكەوێتەوە سەرپێو هەنگاو بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی شەرعیی حكومەتی هەرێم بدرێت".
دامهزراوهكه ئاشكراشیكردوه، "خولی شەشەمی پەرلەمان (ساڵێكو سێ مانگو 15 ڕۆژ) لەتەمەنی ڕۆیشتوە، لەئێستادا تەنها دوو ساڵو هەشت مانگو 15 رۆژی ماوەو دوای ئەوە دەبێ جارێكی دیكه بچینەوە ناو هەڵبژاردنێكی دیكه".
بهبڕواى دامهزراوهى پهى، "لەم سەروبەندەدا هێزە سیاسییەكانی هەرێم، بەدەسەڵاتو ئۆپۆزسیۆنەوە، گرنگیان بەدوو بابەت داوە، یەكەمیان سەرقاڵی پهرلهمانى عێراقو ڕێكخستنەوەو دروستكردنی حكومەتی عێراقن، كەچی وازیان لەكاراكردنەوەی پەرلەمانەكەی خۆیانو دروستكردنو پێكهێنانی حكومەتی هەرێم هێناوە، دوەمیشیان سەرقاڵی پاراستنو پشتیوانیكردنی ئیدارەی ڕۆژئاوان كە كارێكی زۆرباشو ئەركێكی نیشتیمانییە، بەڵام لەبەرامبەر ئەوەدا، ئەم كارەساتەی ڕۆژئاوا بەهۆش خۆیانی نەهێناونەتەوە تا خەریكی دروستكردنی پەرلەمانو حكومەتەكەی خۆیان بن".
هۆشداریشدهداتو دهڵێت، "ئێستا سەركردایەتی سیاسیی كورد، ڕاستەوخۆ لەسەر زمانی وڵاتانی زلهێزی جیهانەوە مەترسییەكانیان بەرگوێكەوتوە، لەدوای پەلاماری حكومەتی سوریا بۆسەر ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا، ڕاستەوخۆ لەوە تێگەیشتون كە بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەچركەو ئانو ساتدا لەگۆڕانكاریدان، هەموو ئەوانەش كە دەگۆڕێن مەترسییەكان لەسەر ناوخۆی ئەو ئیدارانە زیاتر دەبێ".
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهى دامهزراوهى پهى باس لهوهشكراوه، "ئەگەر ئەو ئیدارانە یەكگرتوو و یەكدەنگو یەكدەست نەبن، ئەگەر ئەو ئیدارانە خاوەنی شەرعیەتی قانونی نەبن، ناتوانن وەك پێویست بەرگریی بكەن، ئەوەی توانرا لەڕۆژئاوا زیانەكان كەمتربكاتەوە، یەكگرتوییو یەكدەستی بوو لەناو خودى ڕۆژئاوادا، بەڵام لەهەرێم لەهەموو كاتێك زیاتر مەترسییەكانی لەسەرە، هەرچەندە هێزە سیاسییەكان ڕاستەوخۆ گوێبیستی بۆچونی بەرپرسانی باڵا بونە كە پشتیوانیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەئانو سات دەگۆڕێ، ئەگەر گۆڕا جگە لەیەكگرتوییو یەكدەنگی هێزە كوردستانییەكان، هیچ هێزێكی دیكه نییە بیانپارێزێت، كەچی لەهەموو كاتێك زیاتر لەیەكترییەوە دورن".
ئهوهش هاتوه، "ئەو هەموو مەترسیانەیان بەهەند وەرنەگرتوە، خەمسارد لەبەرامبەر ئەو هەموو هەڕەشانەی هەن تادێت جیاوازییەكانیان قوڵتر دەكەنەوە".
لهپهیامێكدا بۆ سهركردایهتى سیاسیى كورد لهههرێم، دامهزراوهى پهى جهختیكردوهتهوه، "لەكاتێكدا كە سەركردایەتی سیاسیی كورد، گوایە لەلایەكەوە خەریكی ڕێكخستنەوەی ناوماڵی عێراقینو لەلایەكی دیكهوه پشتیوانیی ئیدارەی ڕۆژئاوان، بەڵام لەلایەن خەلكی كوردستانەوە پرسیارێك هاتوهتە كایەوە: ئەگەر ئەو هێزانە ئەوەندە دڵسۆزن! ئەوەندە پەرۆشی پشتیوانی ئیدارەی ڕۆژئاوانو ڕێكخستنەوەی حكومەتی عێراقن! ئەی بۆچی بەشێك لەو پەرۆشیو دڵسۆزییەیان بۆ ناوخۆی هەرێم بەكارناخەن؟ ئەی بۆچی لەئاست پاراستنی دەسكەوتەكانی هەرێمدا ئەوەندە بێباكن؟".
جهختیكردوهتهوه، "لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان كۆڵەگەیەكی بنچینەییو پشتیوانیی هەرسێ پارچەكەی تری كوردستانە، بەتایبەتی لەو هێرشو پەلامارانەی سەر ڕۆژئاوا ئەنجامدەدرێت ئەو ڕاستیانە دەركەوتن، هەربۆیە ئەگەر هێزە سیاسییەكان بەبێ جیاوازی دڵسۆزن بۆ پاراستنی ئەزمونی سیاسیی لەپارچەكانی دیكه، دەبێ ئەم ئەزمونەی هەرێم بپارێزرێ".
سهبارهت بهدۆخى ئێستاى هاوڵاتیانى ههرێم، دامهزراوهى پهى ئهوهشى وتوه، "ئێستا كە بۆ چەند مانگێك دەچێ لەهەرێمی كوردستان، فەرمانبەران موچەیان وەرنەگرتوە، دیاریش نییە چارەنوسی موچەكانیان چی دەبێت! بەڵام وێڕای ئەوەش هاوڵاتیان لەپشتیوانیی پرسە نیشتیمانیو نەتەوەییەكان ساردنەبونەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم ساردبوهتەوە لەوەی هەوڵی زیاتر بدات بۆ دابینكردنی موچە بۆیان، ئێستا كە هەرێم لەبەردەم مەترسییە گەورەكانی نەبونی موچە، هەڕەشە نێودەوڵەتییەكانو گۆڕانكارییە ههرێمیه نوێكاندایە، بەڵام پارتیو یەكێتیی بەدوو كاندیدی جیا چونەتە ناو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارى عێراقهوه".
پهى دهشڵێت، "ئەو هێزانە لەبری ئەوەی سود لەبۆچونه جیاوازەكانی نێوان ماڵی شیعه وەربگرن لەسەر مەسەلەی پێكهێنانی حكومەتو دانانی كاندیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەیەكدەستو یەك گروپ لەگەڵ شاندەكانی شیعهو سوننەكان گفتوگۆ بكەن، مافو داواكارییەكانی خەلكی هەرێم جێگیربكەن، هەموو ئەوانەیان بكردایەتە مەرج بۆ ئەوەی بەو مەرجانە بچنە ناو حكومەتی ئاییندەو دەنگبدەن، كەچی بەجیاجیا دادەنیشنو هەریەكەیان تاكە مەرجیان ئەوەیە كاندیدی دڵخوازی خۆیان بەسەرۆك كۆمار دەربچوێنن، نەك مافو داواكارییەكانی خەڵكو پشتیوانیی بەهێزكردنی ئەزمونی حكومەتی هەرێم، نەك مافو شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان، نەك جێبەجێكردنی مادە دەستورییەكان بەمادەی (140)یشەوە".
جارێكى دیكه هۆشداریدهداتهوهو وتویهتى، "ئەمانە هەموی پێمان دەڵێن كە هێزە سیاسییەكانی هەرێم، هەرچەندە مەترسییەكانیش زیاتربن، ئەوان خەمساردتر دەبن، چەندە هاوڵاتیانی هەرێم یەكدەستو پشتیوانی بن لەپرسە نیشتیمانیو نەتەوایەتییەكاندا، گەرمتربن، ئەوان ساردتر دەبنەوە بۆ بەرگریكردن لەمافو شایستەكانیان".
پێشنیازیكردوه، "بۆ دورکەوتنەوە لەو مەترسیانەی بەردەرگەیان گرتوە، بۆ ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کورد، بۆ پاراستنی هاوسەنگییەکانو برەوپێدانو پاراستنی ئەو جۆشو خرۆشو یەکدەنگییە، بۆ رێزگرتن لەو پەرۆشییەی هاوڵاتیان، پێویستە لەسەر پارتیو یەکێتیی لەزوترینکاتدا، لەلایەکەوە گوتارو داواکانیان یەکبخەن لەبەغدا، لەهەولێریش لەزوترینکاتدا پەرلەمان کارابکەنەوەو کابینەی نوێ پێکبێننو دامەزراوە فەرمییەکان لەپەکخستن دەربازبکەن، بەپێچەوانەوە گۆڕانکارییەکان ئەوەندە خێران، لەو سەردەمی بەرژەوەندییو بێوەفاییەدا کەس فریای گەلی کوردستان ناکەوێت!".
ههروهك داوا لهچینو توێژه جیاوازهكانیش كراوهو دهڵێت، "پێویستیشە ئەمجارە هاوڵاتیانی هەرێم، میدیاكاران، ڕێكخراوەكان، چالاكوانانی مەدەنی، ڕۆشنبیران، هاوڵاتیان بەسەرجەم چینو توێژەكانەوە، ئەو یەكدەنگییە بپارێزن، بیگوازنەوەو ڕوو لەئۆپۆزسیۆنو دەسەڵات بكەن، بەدەنگی بەرز پێیان بڵێن: واز لەو سیاسەتە دوفاقییە بێنن، واز لەو خۆ نمایشكردنە دەستكردە بهێنن، نمایشی خۆدڵسۆزبونی ڕاستەقینە بێننە كایەوە، ناكرێ لەلایەكەوە لەهەوڵی پێكهێنانی حكومەتی عێراقدابن، بەڵام لەهەرێمدا ڕق بەرامبەر یەكتری هەڵڕێژنو دامەزراوە شەرعییەكان پەكبخەن، هیچ دڵسۆزییەك نەبینرێ بۆ پێكهێنانی حكومەتو كابینەكەیو بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتیان، چونكە هەموو ئەمانە، ئەو مەترسیانەی كە لەسەر هەرێم هەیە زیاتر دەكەن، تەنانەت ئەو دەرفەتانە كە لەئەنجامی گۆڕانكارییەكانەوە دێنە ئاراوە لەباردەبرێنو لەدەستدەچن".