31 کوردستان

ئه‌و 110 کۆچبەره‌ كورده‌ له‌ لیبیا گیریانخواردوو گه‌ڕانه‌وه‌ ناو كه‌سوكاریان

12:37 - 23/01/2026

زه‌مه‌ن – هه‌واڵ
110 کۆچبەرى گیرخواردووى لیبیا، کە دانیشتوى رانیە و قەڵادزێن گەیشتنەوە هەولێر.

بەیانى ئەمڕۆ دواى ماوەیەکى زۆر لە چاوەڕوانى و دڵەڕاوکێ، 110 کۆچبەرى گیرخواردووى لیبیا گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان، کە زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن.

ئەو کۆچبەرانە ماوەى 190 رۆژە لە وڵاتى لیبیا گیریانخواردووە و لە رێگەى پەیوەندییەکانى حکومەتى هەرێم و کونسوڵخانەى عێراق لە لیبیا، گەڕێندراونەتەوە.

سەرجەم کۆچبەران دواى پشکنینەکانیان لە فڕۆکەخانەى هەولێر، هەموویان بە پاسى گەورە دەگەڕێندرێنەوە ئیدارەى راپەڕین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن