96 کوردستان

نەوتە هەرزانەكە شەممە دەگات.. 100 لیتر بە 31 هەزار دینار لەهەولێر

12:22 - 15/01/2026

زەمەن - هەواڵ

رۆژی شەممەی داهاتوو دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوەندی شار دەستپێدەکات و بە کارتی ئەلکترۆنی دەبێت.

سالار محەمەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە 17ـی کانونی دووەمی 2026 دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات و بۆ هەر 100 لیترێک بڕی 31هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا دابەشکردنەکە لە بنکەی207لە "بەنزینخانەی گەل" دەستپێدەکات و بەپێی سیستمی کارتی ئەلکترۆنیی سوتەمەنی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات، ئەوانەی تا ئێستا کارتی ئەلکترۆنییان نییە، بە زووترین کات لەرێگای بریکارەکانیانەوە کارتەکە دەربهێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن