كوردە بازرگان و پارلەمانتارەكەی بەریتانیاش سەنگەری گۆڕی
03:28 - 13/01/2026
زەمەن_هەوال
كاوە ڕەش/ بەریتانیا
نەدیم زەهاوی، ڕاوێژکاری پێشووی پارتی پارێزگارانی بەریتانیاو، ئەندامی پێشوتری پارلەمان، بووە كەسێكی دیكەی حیزبەكەی كەڕیزی پارتی پارێزگاران جێبهئڵیت و پەیوەندی دەكات، بەپارتی ڕیفۆرمی بەریتانیاوە. هاوكات پارتی تۆریەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن، کەئەم هەنگاوەی زەهاوی ، دوای ئەوە هاتووە، کەبەهۆی داخوازی كردنی لەسەرۆكی پارتەكەی، كەویستویەتی بكرێت بەئەندامی ئەنجومەنی لۆردەكان و ڕەتکردنەوەی داواكەی ئەو بڕیارەی داوە. بەڵام نەدیم زەهاوی، بانگەشەدەكات و دەڵێ; ئەو هەستیکردووە بەریتانیا گەیشتووەتە ساتەوەختێكی (تاریک و مەترسیدار)و وڵاتەکە پێویستی بە "شۆڕشێکی شکۆدارە"، وەک ئەوەی ئاماژەی پێداوە، بۆیە پەیوەندی بە پارتەکەی نایجل فەراجەوە كردوە.
بەڵام کیڤن هۆلینراک، سەرۆکی پارتی پارێزگاران ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوەی زەهاوی، دوای ئەوەهات کە فشاری لەکێمی بادێنۆچ، سەرۆکی پارتەکە كردوە، بۆ ئەوەی کاندید بکرێت بۆ ئەنجومەنی لۆردەکان، بەڵام ڕەتکراوەتەوە.
ناجێل فەرەج، ڕۆژی دووشەممە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا; پشتڕاستی كردەوە زەهاوی، یەكێیكە لەو ژمارەئەندام و پلە باڵایانەی كەنزیکەی ٢٠ پەرلەمانتاری پێشووی پارتی پارێزگاران دەبن. كەتائێستا، پەیوەندییان بەپارتی ڕیفۆرمەوە کردووە.
لەپەیامێكدا سەرۆكی پارتی ڕیفۆرمی بەریتانیا، ناجێڵ فراج ، دەڵێ: بەگەرمی بەخێرهاتنی نادیم زەهاوی دەکەم بۆ ناو پارتی ڕیفۆرمی بەریتانیا. لەوەسفی نەدیم زەهاویدا دەڵێ; بازرگانێکی سەرکەوتووەو لەسیاسەتەیشدا گەیشتۆتە لوتکەی بەرزی، بەهۆی لێهاتویەوە، دەزانێت چۆن کارەکان ئەنجام بدات.
پارتی ڕیفۆرمی بەریتانیا، پارتێکی سیاسی پۆپۆلیستی ڕاستڕەوە . لەیەكەم هەڵبژاردندا توانیان پێنج ئەندامی پەرلەمان، لەئەنجومەنی کۆمۆنەکان بگرنە دەست، یەک ئەندامیان لەئەنجومەنی لۆردەکان هەیە، دوو ئەندامیان ئەنجومەنی شارەوانی لەندەن هەیە. ، یەک ئەندامی سێنێد، یەک ئەندامی پەرلەمانی سکۆتلەندا و یەک کۆمیساری پۆلیس و تاوان. هەروەها دوانزە ئەنجومەنی ناوخۆییان بردۆتەوە. نایجل فاراج، دامەزرێنەری پارتی چاكسازییەو پێشتر پارتەكە ناوی برێكزت بوو.
پارتی ڕیفۆرم،پارتێكی دژە پەنابەرو كۆچبەرەو بەرنامەی هەیە هەزاران پەناخواز دیپۆرتبكاتەوە، ئەگەر دەسڵات بگرێتە دەست لەهەڵبژاردنەكانی داهاتووی بەریتانیا.
هەرچەندە زەهاوی خۆی پێشتر وەك كۆچبەر لەگەڵ خێزانەكەی ڕوویان لەبەریتانیا كردووە، بەڵام ئێستا چۆتە ڕیزی پارتێكی دژە كۆچبەرو بیانی.
نەدیم زەهاوی، پێشتر ئەندامی پارلەمانی بەریتانیا بووە، لەسەر
پارتی پارێزگاران و چەندین پلەو پۆستی لەدەوڵەت و حیزبدا بڕیوە، بەڵام بەهۆی گەندەڵیی و خۆ دزێنەوە لەباجی دەوڵەت دواجار لەسەر كار لەدراو مافی خۆ كاندیدكردنی لێسەندرایەوە بۆ ئەم خولەی پالەمانی بەریتانیا.
هاوكات لەسەر چەندین دۆسەی بەرتیل وەرگرتن وبەكارهێنانی موڵكی دەوڵەت، وەك شوێنی مانەوەی لەلەندەن و وەرگرتنی پارە بۆ غازو كارەباو ئاو، بۆ ماڵەكانی لەموڵكی گشتی، لەسەرەبووە.
وە بەبڕی ٥ ملیۆن پاوەند خۆی دزی بۆوە لەباجی دەوڵەت، كدواتر ناچاركرا پارەكە بدات، بەوهۆێەشەوە لەئندامیەتی پارلەنتاری دەستی پێ لەكار كێشرابووە
لەدۆسیەی گەندەڵی و دەڵاڵی كردنی بەنەوتی هەرێمی كوردستانەوە گلاوەو، سەدان هەزار پاوەندی لەو بازرگانیە دەست كەوتووە. ڕۆژنامەكانی بەریتانیا، بەدۆستێكی نزیك و دێرینی كۆچكردوو، ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشوتری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمیان لەقەڵەم داوە.
زەهاوی كەئێستا سەرباری كاری سیاسی بەیەكێك لەملیۆنەركانی بەریتانیاش ئەژمار دەكرێ. دەركەوتنی زەوهای بۆ ساڵی ١٩٩١ دەگەڕێتەوە،لەو كاتەی چەندین ملێۆن پاوەند بۆ هاوكاری كۆڕەوەكەی باشوری كوردستان كۆدەكەنەوە، بەلام ڕۆژنامەكانی بەریتانیا، باس لەوەدەكەن، ئەو كۆمەك و داهاتەی بۆ هاوكاری باشوری كوردستان كۆ كراوەتەوە، بەشێكی لێ دیار نەماوە لەوكاتەدا. نەدیم زەهاوی پێشتر سەرۆكی گورپی پارلەنتارانی تایبەت بووە كەسەردانی هەرێمیان كردووەو بەدۆستێكی نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان ناسراوە، بەتابەت لەدۆسیەكانی نەوتدا.
نەدیم زەهاوی لەخێزانێكی كوردێكی خەڵكی خانەقینەو، لەساڵی ١٩٦٧ لەشاری بەغداد لەدایك بووەو بەهۆێ گوشاری ڕژێمی پێشوتری عێڕاق لەتەمەنی لەتەمەنی ٩ساڵییەوە ڕوویان لەبەریتانیا كردوە.