بەهای دۆلار و زێڕ زیاتر بەرزبوونەوە
11:31 - 25/08/2026
زەمەن - ئابوری
نرخی زێڕو دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی
بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات.
بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ "زەمەن" لە
بۆرسەی هەولێرو بەغدادەوە دەستیكەوتووە، بەهای 100 دۆلار بە مامەڵەی كۆ بە 154 هەزار
و 750 دینارە، بە مامەڵەی تاکیش 500 دینار زیاتر مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها بەهای زێڕی عەیارە 21 كە لە هەرێمی
كوردستان زۆرترین خواستی لەسەرە مسقاڵی بە یەک ملیۆن و ٧ هەزار دیناره.
به‌رزی نرخی دۆلار له كاتێكدایه په‌رله‌مان عێراق،
له ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به
130 هه‌زار دیناره.
نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار بە 154 هەزار و 750 دینارە.
100 یۆرۆ بە 175 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 201 هه‌زار دینارە.
100 لیره‌ی توركی به 3 هه‌زار و 300 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 1000 دینارە