پۆسته نوێییه‌كه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح چ سودێكی بۆ كورد ده‌بێت؟
09:59 - 12/12/2025
زه‌مه‌ن – هه‌واڵ
سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق، پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی وه‌رگرت كه دوه‌م پۆستی باڵای ناو رێكخراوه‌كه‌یه و به
پێگه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت و دوه‌مجاره له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
و یه‌كه‌مجاریشه له مێژودا كوردێك ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سەرۆکی رێكخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، به‌فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراقی وه‌ك كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی رێكخراوه‌كه ناساند كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتو ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "بەگوێرەی بڕگەی 13ی پەیڕەوی ناوخۆی UNHCR، بە خۆشحاڵییەوە ئاگاداری نیازی خۆم دەکەمەوە کە پێشنیاری هەڵبژاردنی بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق وەک کۆمیساری باڵای نوێی پەنابەران بۆ ماوەی پێنج ساڵ، کە لە 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2026 دەستپێدەکات و لە 31ی (کانونی دوه‌م/1)ی 2030 کۆتایی پێبێت".
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس په‌یامه‌كه‌شی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ كۆمسیاری باڵا، ئاڕاسته‌ی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان كردوه.
محه‌مه‌د هه‌ورامی راوێژكاری د. به‌رهه‌م ساڵح له لێدوانێكدا
بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند، "ئه‌م پۆسته دوه‌م پۆستی باڵای ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه،
ئه‌وه‌ی گرنگه د. به‌رهه‌م ده‌بێته دوه‌م كه‌س كه تا ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
توانیویه‌تی ئه‌م پۆسته وه‌ربگرن، پێگه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره و گرنگه، هه‌مو
كاروبارێكی په‌نابه‌ران له‌هه‌مو جیهان ده‌چێته ژێر ده‌سته‌ی كۆمسیاران".
وتیشی، "پێشتر خودی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سه‌رۆكی ئێستای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان،
پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی وه‌رگرتوه و پاشان كراوه‌ته سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، 12
كه‌سیش سیڤیان پێشكه‌ش كردبو تاوه‌كو پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیاران وه‌ربگرن، لیژنه‌یه‌ك
له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌میان ئه‌نجامدا، خودی سه‌رۆكی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش له لیژنه‌كه‌دابو، به‌پێی چاوپێكه‌وتن و سیڤیه‌كان د.
به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵا هه‌ڵبژێردرا".
بڕیاره مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2026 د. به‌رهه‌م ساڵح به‌فه‌رمی
وه‌ك سه‌رۆكی كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستبه‌كارببێت"، له‌باره‌ی
گرنگی ئه‌م پۆسته باڵایه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق وتی، "یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی
كێشه‌ی په‌نابه‌ری هه‌یه عێراقه و جگه له‌وه‌ش په‌نابه‌ری كوردمان له هه‌مو جیهان
هه‌یه، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م پۆسته رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بێت، هه‌ربۆیه پیرۆزبایی
له خه‌ڵكی هه‌مو كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین".
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح (د. به‌رهه‌م ساڵح) له‌دایكبوی 8ی (ئه‌یلول/9)ی
1960ی شاری سلێمانیه، له 2ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی
2018 تا 13ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 وه‌ك سه‌رۆكی عێراق كاری كردوه ، پێشتریش
وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كاری
كردوه.