28 کوردستان

دوو ڕۆژی داهاتوو بەفر و باران دەبارێت

03:33 - 11/12/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایکرد، لە ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی مانگ شەپۆلێکی تری بەفر و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەبڕی پێنج ملم تاوەکو سەروی ٢٠ ملم دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە ''زەمەن''ی ڕاگەیەناد: لە ڕۆژانی هەینی و شەممە، واتە، ١٢ و ١٣ی ئەم مانگە، لەناوچە شاخاویە بەرزو سنورییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما بەڕێژەی تا دوو بۆ سێ پلە دادەبەزێت. 

ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای ناوەڕاستی مانگ شه پۆلێکی تر لە ئارادایە و بەڵام جێگیر نیه.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن