23 کوردستان

په‌یامێكی توند له‌ قوباد تاڵه‌بانی یه‌وه‌

11:22 - 27/11/2025

زه‌مه‌ن - هه‌واڵ

قوباد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، ڕایگه‌یاند، "تاوانێکی تیرۆریستی گەورە و بە ئامانجگرتنی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خەڵک و ژێرخانی ئابوریی کوردستان و هەمو عێراقە، چەند بارەبونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابوریی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و پێویستی بە هەنگاویی کردەییە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵە بە خێرایی بکەران و ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشەوەن بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات و روبەڕوی سزا و لێپرسینەوەی یاساییان بکاتەوە.

قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌كردوه‌، "جەخت دەکەینەوە بەردەوامی ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن گروپ و هێزی دەرەوەی دەوڵەت چیتر قبوڵکراونییە و ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لێ دەکەوێتەوە، هەربۆیە هەنگاوی سەرەکیی حکومەتی داهاتوی عێراق دەبێت کۆتاییهێنان بەم دۆخە و سزادان و کۆکردنەوەی گروپ و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت بێت".

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو دو هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به‌ڵام یه‌كێك له‌ هێرشه‌كان ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكا و هێرشه‌كه‌ی دیكه‌شیان كۆگایه‌كی غازی كردوه‌ته‌ ئامانج و ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن