یەکێتی: كاندیدمان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار
07:01 - 25/11/2025
زەمەن-هەواڵ
كاروان
گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای تەوابوونی
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی: پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق حەقی یەكێتیی
نیشمانییەو كاندیدمان دەبێت بۆی؛ تائێستا مەكتەبی سیاسی بڕیاری لە
كاندیدەكە نەداوە.
وتیشی:
یەكێتیی هیوادارە هەموو لایەنە كوردستانییەكان بگەنە وەرەقەیەكی دانوستانی
هاوبەش، بۆئەوەی لە بەغداد بە یەك دەنگ شەڕەی مافە دەستورییەكان بكەین.
گەزنەیی
باسی لەوەشکرد، یەكێتیی لە دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن ناترسێت، لە دوو
ساڵی رابردوودا سێ هەڵبژاردن كراوە، لە هەرسێ هەڵبژاردنەكەدا ركابەرەكانمان
دەنگ و كورسییان كەمیكردووە.
وتەبێیژ
یەکێتی جەختیکردەوە، بەبێ یەكێتیی نیشتمانی حكومەتێكی سەركەوتوو لە
كوردستان پێكنایەت، بە واقعی جوگرافی و مێژوویی. لایەنەكانی تریش ئەم
بابەتە زۆر باش دەزانن و پێكیش بێت فەشەل دەهێنێت.