دوای هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر، مه‌سرور بارزانی داوایه‌ك له ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات
11:20 - 27/11/2025
زه‌مه‌ن - هه‌واڵ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند،
ئه‌وانه‌ی كه هێرشیان كرده سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر رزگاریان نابێت، ده‌شڵێت،
"داوا لە هاوبەشە ئەمەریکی و نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم کە ئامێری بەرگری پێویست
بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیمان دابین بکەن".
مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی
غازی كۆرمۆر، ڕایگه‌یاند، "بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی ئەمشەو
بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەم و داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکەم تاوانباران بدۆزێتەوە
و ڕوبەڕوی دادگایان بکاتەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هەرکەسێک لە پشت هێرشەکانی ئەمشەوەوە
بێت، نابێت ڕێگەیان پێبدرێت ئەم تاوانانە دوبارە بکەنەوە یان وەک ڕابردو، بە کەفالەت
ئازاد بکرێن.
مه‌سرور بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "داوا لە
هاوبەشە ئەمەریکی و نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم کە ئامێری بەرگری پێویست بۆ پاراستنی
ژێرخانی مەدەنیمان دابین بکەن، هەروەها پشتگیریمان بکەن لە گرتنەبەری هەنگاوی جددی
بۆ ڕێگری‌کردن لەم هێرشانە بۆ سەر خەڵکی کوردستان و پێشکەوتنەکانمان".
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو دو هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر
به‌ڵام یه‌كێك له هێرشه‌كان ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكا و هێرشه‌كه‌ی دیكه‌شیان كۆگایه‌كی
غازی كردوه‌ته ئامانج و ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه و تائێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.