هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر
11:16 - 27/11/2025
زهمهن - ههواڵ
درەنگانی شەو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و ئاگرێکی گەورە
کەوتوەتەوە و بەهۆیەوە کارەبای زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژایەوە، وتەبێژی
وەزارەتی کارەبای دەڵێت، کارەبای 80%ی هەرێم دەکوژێتەوە.
کاتژمێر 11:30 خولەکی ئەمشەوی رابردوو هێرشی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی
غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی کێڵگەکە کەوتەوە، هاوکات هێرشەکە
بوەتە هۆی راگرتنی هەناردەی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.
هێرشەکە لە ڕێگەی دو درۆنەوە ئەنجامدراوە و کۆگایەکی غازی LPG کراوەتە ئامانج و تەقیوەتەوە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا
باسی لەوە کردوە، بەهۆی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر کۆرمۆرەوە نزیکەی 80%ی بەرهەمهێنانی
غاز کەمدەکات و بەهۆی کارەبای هەرێم کەمدەبێتەوە، ئەو بڕە کەمەی کارەباش کە هەیە بەسەر
دامەزراوەکانی وەک شوێنە گشتیەکان دابەشی دەکەین.
هێرشەکەی ئەمشەوی سەر
کێڵگەی غازی کۆرمۆر یەکەمین هێرش نیە و لەماوەی ڕابردودا جەندین جار هێرش کراوەتە
سەر ئەو کێڵگەیە کە لەلایەن کۆمپانیای دانەغازەوە بەڕێوەدەبرێت.