نێچیرڤان بارزانی: هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کۆرمۆر هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات
11:18 - 27/11/2025
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "به تووندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه
تيرۆریستييه‌کەی" سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، "هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى
راسته‌وخۆيه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆزینەوەی
بکەرانی هێرشەکە رایگەیاند، "ئه‌رک و به‌رپرسياريه‌تيى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق
و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێويسته به زووترین كات هه‌وڵی
جددی بده‌ن و رێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى
ئه‌م تاوانه و رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى".
شەوی چوارشەممە هێرشکرایە
سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەک
کەوتەوە. بەڵام بەپێی شانەی راگەیاندنی ئەمنی و شایەتحاڵانی نێو کێڵگەکە کە بۆ
رووداو قسەیان کرد، زیانی گیانی نەبووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-11-2025، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە
هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە رایگەیاند، "ئەو لایەنانەی لە
پشت ئەم هێرشانەوەن سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن و رێوشوێنی یاسایی تووند بەرامبەر
ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر، کە تێوەگلاون لەم کردەوە ناڕەوا و ترسنۆکانەیەدا".
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، بە تۆڕی
میدیایی رووداوی رایگەیاند: "هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە هەموو شێوەیەک
رەتکراوەیە".
هێرشی سەر کێڵگەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە
چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ هەزار مێگاوات. بەوهۆیەوە پێدانی کارەبای 24 کاژێری بۆ 5
کاژێر کەمبووەوە.