فارس عیسا: دەسەڵاتدارانی بەغدا كاتیان كوشتووه و ھه‌وڵیان داوه ھه‌رێم لاواز بكرێت
06:30 - 24/11/2025
زەمەن-هەواڵ
سه‌رۆكی
نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی ھه‌رێم له به‌غدا، حكومه‌تی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی
كه پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نابێت و مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی
كوردستاندا ده‌كات و پێشی وایه پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كان به‌یه‌كڕیزی بچنه
به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتیان هه‌بێت.
فارس
عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، بۆ ماڵپه‌ڕی
فه‌رمیی پارتی رایگەیاندوە، سیاسه‌تی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ
به‌غدا سیاسه‌تێكی سه‌قامگیرمان ھه‌بێت و له رێگه‌ی گفتوگۆوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر
بكرێن و گرفته‌كان ئاڵۆز نه‌كرێن، بۆیه به‌رده‌وام ھه‌وڵ دراوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر
بكرێن".
ئاماژه‌شی
به‌وه‌شکردوە، به‌داخه‌وه ئه‌و ئیراده‌یه‌ی لای حكوومه‌تی ھه‌رێم ھه‌یه، لای به‌غدا
نییه و سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی له كابینه‌ی نۆیه‌مدا، سه‌ردانی
به‌غدای كرد و ئه‌مه‌ش نامه‌یه‌ك بوو بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌سه‌ر
بنه‌مای یاسا و ده‌ستوور بكه‌ن، بۆیه به‌رده‌وام سه‌ردانی به‌غداش كراوه له
ڕێگه‌ی شانده‌كان و به‌غدا وه‌كو پێویست مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه و كاتیان كوشتووه و
ھه‌وڵیان داوه ھه‌رێمی كوردستان لاواز بكرێت".
فارس
عیسا باسی له‌وه‌شكرد، له ھه‌موو كابینه‌كاندا ڕێككه‌وتن كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی
ئه‌و ڕێككه‌وتنه مامه‌ڵه بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام
به‌داخه‌وه به‌غدا ڕێككه‌وتن جێبه‌جێ ناكات، چونكه ئێمه به‌رده‌وام جه‌خت له
جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كه‌ینه‌وه و پێویسته رێز له ده‌ستوور بگرن، به‌ڵام
لای به‌غدا ئیراده نه‌بووه جێبه‌جێی بكه‌ن و نایانه‌وێت پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی
رێككه‌وتن و ده‌ستوور بن، بۆیه له كابینه‌ی (سودانی)یش ڕێككه‌وتن له ھه‌موو
بواره‌كاندا كراوه، به‌ڵام دیسان ئه‌وان پابه‌ندی ڕێككه‌وتن نه‌بوون، له‌وانه
ڕێككه‌وتنی ئابووری و ئه‌منی و رێككه‌وتنی شنگال و مادده‌ی 140، ئه‌وانه ھیچی
جێبه‌جێ نه‌كراون.
سه‌رۆكی
نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له به‌غدا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی دارایی له نێوان ھه‌رێم و به‌غدا به سێ بابه‌ته‌وه گرێ دراوه، ئه‌وانیش
بریتین له پرسی نه‌وت كه ده‌ست به ھه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی كراوه و بابه‌تی داھاتی
نانه‌وتی، كه ھه‌ریه‌كه‌مان پاكێجێكمان ئاماده كردبوو و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی
ده‌وڵه‌ت كرا له‌وێ پشتیان به پاكێجی حكوومه‌تی عێراق به‌ست و ھیچ ڕێز له پاكێجی
ئێمه و ڕای ئێمه نه‌گیرا و ھه‌موو داھاتی نانه‌وتی به داھاتی ئیتیحادی حیساب
كرا، هه‌روه‌ها بابه‌تی ھه‌ژماری من كه حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بووه،
بۆیه حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌میشه پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان بووه و
مانگانه‌ش 120 ملیار دینار ره‌وانه ده‌كرێت و یاسای بودجه‌ش ھه‌یه و كارایه له
2025/1/1 تاوه‌كو كۆتایی ساڵ كاری پێده‌كرێت، بۆیه مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ
ھه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێت".
سه‌رۆكی
نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له به‌غدا وتیشی: تا كێشه‌كانی نێوان
ھه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، سه‌قامگیری له عێراق بوونی نابێت، بۆیه
پێویسته ئێمه ته‌نیا به‌شدار نه‌بین و شه‌ریكی ڕاسته‌قینه بین له عێراق، به‌ڵام
ئه‌وان به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه ناكه‌ن".
فاس عیسا
راشیگه‌یاند: گرنگه كورد یه‌كده‌نگ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌كو پێشووتر ده‌ستكه‌وتمان
ھه‌بێت، چونكه ده‌ستكه‌وته‌كان به یه‌كڕیزی به‌ده‌ست دێن، بۆیه پێویسته ئه‌مجاره
به یه‌كڕیزی بچینه به‌غدا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ستكه‌وتمان ھه‌بێت".