پزیشکیان: ناچارین پایتەخت لە تارانەوە بگوازینەوە بۆ شارێکی تر
12:37 - 21/11/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆککۆماری
ئێران مەسعود پزیشکیان جەختی کردەوە کە گواستنەوەی پایتەخت لە تارانەوە بۆ شارێکی
دیکە بووەتە پێویستییەکی ژیانی بەهۆی قەیرانەکانی کەمی ئاو، پیسبوون و
قەرەباڵغییەوە.
ئەمڕۆ،
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، باسی لە گرنگی گواستنەوەی پایتەخت لە
تارانەوە بۆ شوێنی دیکە کرد.
پزشکیان
ئاماژەی بەوەدا، کە بودجەی کەم ساڵانێکە ئەم بڕیارەی دواخستووە، بەڵام قەیرانی
نەبوونی ئاو و وشکەساڵیی بێوێنە وایکردووە کە حکومەت دان بەوەدا بنێت کە تاران
توانای بەرگەگرتنی زیاتری نییە.
هەروەها
هۆشداریدا لە ئەگەری گرتنەبەری ڕێکاری نائاسایی وەک چۆڵکردنی هەندێک ناوچە ئەگەر
بەم زووانە باران نەبارێت.
ڕوونیشیکردەوە
کە پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو لە کەنداوەوە بۆ تارانی پایتەخت نزیکەی پێنج دۆلار
تێچووی هەیە بۆ هەر مەتر سێجایەک بۆیە ناتوانن ئاوی دەریا بۆ تاران بگوازنەوە.