هەواڵێكی خۆش بۆ جوتیاران؛ زەویەكانتان ئامادەبكەن
01:06 - 25/08/2026
زەمەن_هەواڵ
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند: پاییزی ئەمساڵ جیاوازە و دەبێت جوتیاران لە ئێستاوە زەوییەکانیان ئامادە بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٦، سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی، داوا لە جوتیاران دەکات زەوییەکانیان ئامادەبکەن بۆ چاندنی گەنم و جۆ، چونکە پایزی ئەمساڵ پڕباران و جیاواز دەبێت، هەروەها بارانی پەڵە دەکەوێتە پاش ٢٠ـی تشرینی یەکەم تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم، لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشێک لە ناوچەکان زووتر لەو وادەیە بارانی پەڵە دەبارێت.