كورسی سێیەمی یەكێتی لە هەولێر لەسەر دڵیان بووەتە كەسەرێكی گەورە
06:20 - 18/11/2025
زەمەن پرێس:
سەعدی ئەحمەد پیرە،
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: قسەكردن لەبارەی
ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەڕەشەیەكی بێ ناوەرۆكە، لەبری
ئەنجامدانی هەڵبژاردن با پارەی پارەی پاشەكەوتكراو و قەرزی هاوڵاتیان بدەنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە،
لە لێدوانێكدا بە كەناڵی كوردسات نیوزی وت: دەبێت بزانیت بە تەمای چیت و هەڵبژاردن
بۆچی دووبارە دەكەیتەوە، هەڵبژاردن كرا، چی گۆڕا لە كورسییەكان، هیچ نەگۆڕاوە،
هەڵبژاردنیش بكرێتەوە هیچ ناگۆڕێت، تەنها پارەیەكی زۆری خەڵك وەك پارەكانی تر
بەفیڕۆ دەدرێت، ئەگەر ئەو پارە زۆرت هەیە قەرزی خەڵك بۆ نادەیتەوە، قەرزی خەڵك
بدەنەوە، ئەوانەی بە ناوی پاشەكەوت كۆتانكردووەتەوە.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی
لە بەشێكی تری قەسەكانیدا رايگەیاند: لەجیاتی ئەوەی هەڵبژاردنێكی بێ مەعناو بێ
ناوەرۆك دووبارە بكەیتەوە بۆ تێركردنی هەندێك حەزی نا تەندروست قەرزی خەڵك
بدەینەوە باشترە.
ئاماژەی بەوەشكرد:
كورسی سێيەمی یەكێتی لە هەولێر بووتە كەسەرێكی گەورە لەسەر دڵیان، ئێستاش كە باسی
دەكەن دەڵێن، بە دەنگێكی كەم یەكێتی بردویەتیەوە.