18 کوردستان

نێچیرڤان بارزانى: دەبێت بە وەرەقەیەکی هاوبەش بچینە بەغدا و بەیەکەوە کاربکەین

07:18 - 18/11/2025

زەمەن پرێس:
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، پێویستە هێزە کوردییەکان پێکەوە بچینە بەغدا و دەستکەوتەکان بەیەکەوە بەدەست بهێنن، هەرچەندە لەناو هەرێم ناکۆک بین لە بەغدا دەتوانین فۆرمەلەیەک بدۆزینەوە بۆ کارکردن، موهیمە لەسەر بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان ڕێکبکەوین.
وتیشی: زۆر پێویستە هێزە کوردستانییەکان بەپێی قەبارەی خۆی بە زووترین کات بە وەرقەیەکی هاوبەش بەیەکەوە دانووستان بکەین، چوارچێوەیەک دابنێن و لەو چوارچێوەیە دەرنەچن.
سەرۆکی هەرێم جەختیشیکردەوە، وەک کورد پیویستە بە بەغدا بەهێز بین، ئەوەش گەرەنتییە بۆ پاراستن و بەهێزبوونى هەرێم کە من ئەوەم پێخۆشە بەیەکەوە بین.
بارزانی روونیکردەوە، سەرچاوەی کێشەکانى هەرێم و بەغدا لە جێبەجێنەکردنى دەستور سەرچاوەی گرتووە، ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ هەرێم دەکرێت نادەستوورییە، ئەگەر بمانەوێ عێراق سەرکەوتوو بێت دەبێت دەستوور جێبەجێ بکرێت.
سەبارەت بە دەستووری هەرێمی کوردستانیش سەرۆکی هەرێم ئەوەى خستەڕوو، دوای پیکهینانی حکومەتى هەرێمی کوردستان، یەکەم کار و ئەولەوییەتى دوای پیکهێنانی حکومەتى هەرێم پرسی نووسینەوەى دەستووری هەرێم دەبێت.
لەبارەی پرۆسەى ئاشتى لە تورکیاش نێچیرڤان بارزانی وتی: حکومەتى هەرێم هەمیشە یەک قسەی کردوە کە ئەوەیە، هەمیشە ئامادەیین هاوکاری پێشکەش بکەین بۆ پرۆسەی ئاشتى کە کاریگەری لەسەر هەرێم و ناوچەکە دەبیت، ئیمە یارمەتیدەر بووین بۆئەوەی ئەم پرۆسەیە سەرکەوێت.
باسی لەوەشکرد، بە بۆچوونیی خۆی و ئەو کۆبوونەوانەی کردویەتی لەگەڵ بەرپرسانى تورکیا و کورد، ئەم پرۆسەیە زۆر جدییە، بەڵام دەبیت واقیعی بین کیشەیەکی ٤٠ ساڵە بە شەو و رۆژیک چارەسەر ناکرین، ناتوانین ئەو کیشەیە بە چەند مانگیک چارەسەر بکریت، رەنگە بە ساڵ بخایانێت، ئێمە هەموومان ئاسانکارییمان کردوە، راستە هەنگاوەکان خاون، بەڵام پرۆسەکە جدییە.
سەبارەت سوریاش سەرۆکی هەرێم وتی: ئێمە هەموو هاوکارییەک پێشکەش بە براکانمان لە سوریا دەکەین، پێمان وتوون بچنە دیمەشق چاوەڕوانی ئەوە مەکەن بانگهێشتتان بکەن، خۆتان برۆن و گفتوگۆ بکەن، بەڵام تێکەڵبوونى هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا ناواقیعییەو پیموایە سەرکەوتوو نابێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن