وەزارەتى دارایی عێراق: قەبارەی کورتهێنان 13 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندوە
08:00 - 16/11/2025
زەمەن پرێس:
وەزارەتی دارایی
عێراق ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی هەشت مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند،
قەبارەی کورتهێنان 13 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندوە، پسپۆڕێکی ئابوریش هۆشداری لە دۆخی
ئابووری عێراق دەدات .
وەزارەتی دارایی
عێراق لەڕاپۆرتێكدا خەرجی و داهاتی هەشت مانگی ڕابردوی ئەمساڵی بڵاوكردەوە كە
تێیدا هاتوە، کۆی خەرجییەکانی عێراق لەماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا گەیشتوەتە 87
ترلیۆن و 478 ملیار دیناری عێراقی، لەکاتێکدا کە داهاتی ئەو هەشت مانگە 73 ترلیۆن
و 821 ملیار دینار بوە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
داهاتی نانەوتی عێراق لەهەشت مانگدا تەنیا هەشت ترلیۆن و 555 ملیار دینار بووە،
واتە داهاتی نانەوتی تەنیا %10ی کۆی داهاتەکانی عێراقی پێکهێناوە.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، خەرجی وەبەرهێنان لەناو کۆی خەرجییەکاندا تەنیا 13 ترلیۆن و 828 ملیار
دینار بوە، بەڵام زیاتر لە 70 ترلیۆن دیناری بۆ موچەی فەرمانبەر خانەنشینان و تۆڕی
چاودێری کۆمەڵایەتی بوە".
لە بەشێکی تری
ڕاپۆرتەكە دا هاتووە، لەماوەی ئەو هەشت مانگەدا پێنج ترلیۆن و 467 ملیار دینار بۆ
موچەی هەرێمی کوردستان نێردراوە.
پێشتریش، مەنارعوبەیدی
پسپۆڕی ئابوری رایگەیاندبوو ، بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 11 ملیار
دۆلاری لەیەدەگی نەختینەی بیانییەکەیدا بەکارهێناوە بۆ دابینکردنی خواستی زۆر
لەسەر دۆلار.