100 عیراق

کۆمسیۆن: دابەشکردنى کارتى دەنگدان لە رۆژى دەنگدانیشدا بەردەوام دەبێت

08:49 - 03/11/2025

زەمەن پرێس:
وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دابەشکردنى کارتى دەنگدان لە رۆژى دەنگدانیشدا بەردەوام دەبێت، بە ئامانجى ئەوەى زۆرترین دەنگدەر بچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان و بەشدارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بکەن.
جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆن راگەیاند، دابەشکردنى کارتى بایۆمەترى دەنگدان لەلایەن کۆمسیۆنەوە بەردەوام دەبێت تەنانەت لە رۆژى دەنگدانیشدا.
ئاماژەى بەوەشکردوە، کۆمسیۆن چارەسەرى دۆزیوەتەوە بۆ چارەسەرى کێشەى نەخوێندنەوەى پەنجەمۆر، ئەوەش لە رێگەى پەیوەستکردنى کامێرا بە ئامێرى پشتڕاستکردنەوەى ئەلیکترۆنى، کە وێنەى سەر کارتى بایۆمەترى دەنگدەرەکە هاوتا دەکات لەسەر زانیارییەکانى دەنگدەرەکە کە لە ئامێرەکەدا تۆمارکراون.
وتەبێژى کۆمسیۆن روونیکردەوە، ئامانج لەو هەنگاوە ئەوەیە زۆرترین دەنگدەر بچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان و بەشدارى هەڵبژردن بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن