88 کوردستان

کەشوهەوای سبەی چۆن دەبێت؟

12:36 - 03/11/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی ڕایگەیاند: لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم ٣٠ پلەی سیلیزییە.

 ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری  ئاشکرایکرد و دەڵێت: ئەمڕۆ کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٢٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٨ پلەی سیلیزی
ئامێدی: ٢٥ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ٢٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٢٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٠ پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن