47 ئابوری

ئیداره‌ی سلێمانی: له‌هه‌فته‌یه‌كدا 12 ملیار داهاتم بووه‌

12:43 - 31/10/2025



زه‌مه‌ن - ئابوری

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ داهاتی ئه‌م هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین گۆڕانكاری و به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و
 لە لە رۆژی 25ی10ی2025 تا 31ی10ی2025، بڕی 12 ملیار و 509 ملیۆن و 924 هەزار و 41 دینار بووە.

بەشێوەیەك بڕی 12 ملیار و 509 ملیۆن و 924 هەزار و 41 دینار بووە، بەجۆرێك كە %95 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %5 ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
ئەو داهاتانە داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی 28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:

- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی كرده‌وه.

پێشتر هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، له‌ چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا ره‌خنه‌یان له‌ وێب سایتی شه‌فافیه‌ت  گرت و ده‌ڵێن" سیستمه‌كه‌ ناشه‌فافه‌و هه‌موو داهاته‌كانی پارێزگاكه‌ نیه‌"

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن