مسقاڵێک زێڕ ٤٠ هەزار دابەزی
02:06 - 28/10/2025
زەمەن _ ئابووری
زێڕ بەردەوامە لە دابەزین. ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ یەک
مسقاڵ زێڕ، 40 هەزار دیناری دیکە دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەبدوڵڵا ئەکرەم،
جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار
٢١ بە ٧٨٥ هەزار دینارە."
هاوکات، هەر بەپێی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ نرخی
مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٢ بە ٨٢٢ هەزار دینار و عەیار ١٨ بە ٦٧٣ هەزار دینارە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٨٢٥
هەزار دینار، عەیار ٢٢ بە ٨٦٥ هەزار دینار و عەیار ١٨ بە ٧٠٧ هەزار دینار بوو.