ئاگادارییەک لە کەشناسییەوە لەبارەی کەشی سبەینێوە
01:32 - 23/10/2025
زەمەن - هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی