تره‌مپ بۆ د. له‌تیف ره‌شید: پابه‌ندین به هاوبه‌شیی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق
09:19 - 15/10/2025
زەمەن
پرێس:
دۆناڵد
تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری
عێراق، جه‌حت له پابه‌ندبونی وڵاته‌كه‌ی به هاوبه‌شیی ستراتیری له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كاته‌وه.
دۆناڵد
تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی 93یه‌مین رۆژی نیشتیمانیی عێراقه‌وه، نامه‌یه‌كی
ئاڕاسته‌ی د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق كردوه.
تره‌مپ
له‌نامه‌كه‌یدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقه‌وه
بڵاوكراوه‌ته‌وه، وتویه‌تی، "ویلایەتە یەکگرتوەکان پابەندبونی بەهێزی خۆی بە
هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ عێراق دەردەبڕێت. پێکەوە کارمان کردوە بۆ بەهێزکردنی
سەقامگیریی هەرێمی و پتەوکردنی ئاسایشی وزە و بەردەوامبون لەسەر گوشارەکان بۆ
رێگری لە دوبارە دەرکەوتنەوەی داعش."
سه‌رۆكی
ئه‌مریكا وتوشیه‌تی"بە پەرۆشین بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاریمان لەسەر کارە
لەپێشینە هاوبەشەکان و بنیاتنان لەسەر دەستکەوتە ئابورییەکانمان."
ده‌قی
نامه‌كه‌ی تره‌مپ:
سڵاوێکی
گەرم، جه‌نابی سەرۆککۆمار..
من و
گەلی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خۆشحاڵین کە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی
ئێوە، حکومەت و گەلی عێراق بکەین بەبۆنەی 93یەمین رۆژی نیشتمانیی عێراق.
ئەمساڵ
بە چەندین دەستکەوتی بەرچاو جیادەکرێتەوە کە تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر توانای خۆڕاگریی
عێراق و سەرکردایەتییه گەشەسەندوه‌كه‌ی لە ناوچەکەدا، هه‌روه‌ك میوانداریکردنی
سەرکەوتوانەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا، توانای عێراقی بۆ بەهێزکردنی دیالۆگ
و هاوکاری لەنێوان وڵاتانی دراوسێدا دەرخست. سەردانی ئەنجومەنی کاری
ئەمریکی-عێراقی لە مانگی نیساندا، پتەویی هاوبەشییە ئابورییە هاوبەشەکەمانی
دوپاتکردەوە.
ویلایەتە
یەکگرتوەکان پابەندبونی بەهێزی خۆی بە هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ عێراق دەردەبڕێت.
پێکەوە کارمان کردوە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمی و پتەوکردنی ئاسایشی وزە و
بەردەوامبون لەسەر گوشارەکان بۆ رێگری لە دوبارە دەرکەوتنەوەی داعش. بە پەرۆشین بۆ
بەردەوامیدان بە هاوکاریمان لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکان و بنیاتنان لەسەر
دەستکەوتە ئابورییەکانمان.
هیوای
جەژنێکی پیرۆز و ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ ئێوە و هەمو
عێراقییەکان دەخوازین.
لەگەڵ
رێزی زۆرماندا،
سەرۆک
دۆناڵد ج. ترەمپ