توركیا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا كرده‌وه
07:42 - 15/10/2025
زەمەن پرێس:
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه توركیا ئاسمانی
وڵاته‌كه‌ی به‌ڕوی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كرده‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا
وتی، ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١٠/١٥، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا، ئاگادارینامەی (NOTAM) ی لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگادارینامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد.
وتوشیه‌تی، لەم ڕوانگەیەوە، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا
گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
ئاسایی کردەوە .
فڕۆكه‌خانه‌كه وتوشیه‌تی، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان
دەکەین و هیوادارین لەزوترین کاتـدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان
بۆ تورکیا و وڵاتانی تری ئەوروپا و جيهان ڕێکبخەنەوە.