40 کوردستان

چەند بڕیارێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لەبارەی سولفە، داهات و دامەزراندن

01:38 - 15/10/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و چەند بڕیارێک دراو یەکێک لەوانە ناردنی "120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا." 

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک لەبارەی سولفە، داهات و دامەزراندن درا کە ئەمانەن:-

- راگرتنی خەرجییە ناپێویستەکان لە دامودەزگاکان.
- راگرتنی سولفە بۆ ئەو پڕۆژە بەردەوامەکان.
- راگرتنی لێخۆشبوون لە باج و گومرکەکان.
- راگرتنی هەموو جۆرە دامەزراندنێک تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ.
- مانگانە 48 ملیار دینار بۆ خەرجییەکانی حکومەت تەرخان دەکرێت.
- قەرزوەرگرتنەوە لە کۆمپانیاکان بە کاش دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن