حکومەتی عێراق لە رێگەی پرۆژەیەکەوە هەلی کار بۆ گەنجان دەرەخسێنێت
10:24 - 13/10/2025
زەمەن
پرێس:
وەزیری
پەیوەندیەکانی عێراق دەڵێت، پڕۆژه‌ی كۆمپانیای نیشتمانی مۆبایل دادەمەزرێنن کە هه‌لیكار
بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئەمڕۆ
دووشەمە هه‌یام یاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا
وتی، پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی مۆبایل، كه له
٣١ـی ئاب، به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی حكومه‌ت واژۆی له‌سه‌ر كرا، كۆمپانیاكه بە خه‌رجی
ناوخۆیی دادەمەزرێت.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، ئه‌و كۆمپانیایه به‌پێی بڕیارێكی پەرلەمانی عێراق، ده‌بێت پرۆژه‌یه‌كی
نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێرێت بۆ كارپێكردنی 5G له عێراق و گواستنه‌وه‌ی
شاره‌زایی و راهێنانی عێراقییه‌كان.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاکەوە
گیراوەتەبەر به‌پێی ده‌ستور و یاسا و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران ئەنجامدراوە.
وەزیری
پەیوەندیەکانی عێراق دەشڵێت، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی كه كۆمپانیاكه ده‌بێت
گرێبه‌ستی مۆڵه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كان و میدیا واژۆ بكات، کە
بڕیار بوو کە ١٠ـی تشرینی یەکەم واژۆی بکەن.