31 کوردستان

عێراق لەبەردەم قەیرانێکی دارایی سەختدایە

10:25 - 04/10/2025

زەمەن پرێس:
ڕوانگه‌ی ئێكۆ عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ئابووری وڵاتەکەی تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار کورتێهێنانی دارایی بووە.
 ڕوانگه‌ی ئێكۆ عێراق تایبه‌ته‌ به‌كاروباری ئابووری لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "كۆی خه‌رجییه‌ گشتییه‌كان تا كۆتایی مانگی (7) 84.18 ترلیۆن دینار بووە".
ئاماژەى بەوە کردوە، خه‌رجییه‌كانی دیكە بڕی 62.27 ترلیۆن دینار بووه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین پشكی خه‌رجییه‌كانه‌، پاشانیش خه‌رجییه‌كانی به‌پێی ڕێككه‌وتنی چین 321.13 ملیار دینار بووه‌، خه‌رجییه‌كانی مۆڵه‌تپێدانی نه‌وت 8.53 ترلیۆن دینار، خه‌رجی وه‌به‌رهێنانیش 13.06 ترلیۆن دینارە".
روانگەکە باسی لەوە کردوە، داهاتی گشتی 72.03 ترلیۆن دینار بووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش 7.07 ترلیۆن دینار نانه‌وتی بووە، ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ی له ‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی فیدڕاڵی، بڕی 439.34 ملیار دینار بوون و ئەو بڕە كەمە و نیوەی ئەو داهاتە نییە كە هەرێمی كوردستان هەیەتی".
روانگەی ئیکۆ ئەوەشی خستووەتە روو، داهاتی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته‌ 64.96 ترلیۆن دیناری عێراقی، به‌مه‌ش كورتهێنانی ڕاسته‌قینه‌ی دارایی تا كۆتایی مانگی حوزەیران دا نزیكه‌ی 12.15 ترلیۆن دینار بووه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن