سەرۆکی لیستی یەکێتی لەکەرکوک: ئامانجمان خزمەتکردنی خەڵکە
02:58 - 04/10/2025
زەمەن:-
سەرۆکی لیستی یەکێتی لە کەرکوک رایدەگەیەنێت: "پشتیوان بەخوای گەورە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکەین و ئامانجی سەرەکی ئێمە، پاراستن و بەهێزکردنی ئیدارەی ئێستای کەرکوکە".
رێبوار تەها سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک لەپەیامێکیدا رایدەگەیەنێت: "بە پشتیوانی خوای گەورە، لەمڕۆوە بە شێوەیەکی فەرمی دەست بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانمان دەکەین، ئەم قۆناغە نوێیە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ داهاتوویەکی گەشتر و بەهێزتر بۆ شارەکەمان".
ئاماژەی بەوەشداوە: "ئامانجی سەرەکی ئێمە، پاراستن و بەهێزکردنی ئیدارەی ئێستای کەرکوکە لە پێناو خزمەتکردنتان. لە ماوەی ساڵێکی كاركردن، بە کردەوە سەلماندمان دەتوانین کەرکوک بکەین بە شارێک كه هەمووان بەبێ جیاوازی شانازی پێوەبکەن. ئـێستاش پابەندبوونی خۆمان بە دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان، بەبێ ڕەچاوکردنی نەتەوە، ئایین، یان پێکهاتە، دووپات دەكەینەوه".