عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: عێراق ئاماده‌یه پێش هه‌ڵبژاردن دو موچه بنێرێت
03:11 - 04/10/2025
زەمەن:-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند، عێراق ئاماده‌یه موچه‌ی مانگی (ئاب/8) ره‌وانه بكات، به‌مه‌رجێك هه‌رێم 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ راده‌ست بكات، به‌راده‌ستكردنی دو داهاتیش، دو موچه پێش هه‌ڵبژاردن ده‌نێردرێت.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "بۆ موچەی مانگی (ئاب/8) عێراق دەینێرێت، بەمەرجێک هەرێم داهاتی ناوخۆ 120 ملیار بنێرێت".
راشیگه‌یاندوه، "تائێستا هەرێم ئامادەنیە و دەڵێت، زۆرە، بۆ 20 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، بڕی 962 ملیاری موچە لەدەستبدەین هەڵەیە".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت، "دوای مەخەن، دو داهاتی ناوخۆ بنێرن، پێش هەڵبژاردن دو موچە دێت".