موبەریدەكانتان مەپێچنەوە شەپۆلێكی گەرما دێتەوە
02:12 - 04/10/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرزدەبیتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێر بڵاوکردەوە، دەڵێت: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەداواە، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ :36 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 33 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی