ئەمڕۆ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی تاڵەبانی-یە
01:29 - 03/10/2025
زه‌مه‌ن - هه‌واڵ
ئەمڕۆ ٣ی 10ی 2025، هه‌شت ساڵ بەسەر مەرگی
مام جەلال سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و یەكێك لە رابەرە دیارەكانی
بزوتنەوەی كوردایەتی لەباشوری كوردستان تێدەپەرێت.
رەوانشاد مام جەلال
لە (١٨)ی كانونی یەكەمی (٢٠١٢) دوای تێكچونی دۆخی تەندروستی رەوانەی وڵاتەی ئەڵمانیا
كرا و لە رۆژی (3)ی ئۆكتۆبەری 2017 لە تەمەنی (84) ساڵیدا لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی
كرد.
ژیاننامەی سەرکردەی
خوالێخۆشبوو مام جەلال
مام جه‌لال كوڕ‌ی
شێخ حیسامه‌دین كوڕ‌ی شێخ نوره‌ڵا.
ساڵی (1933) له
گوندی كه‌لكانی بناری چیای كۆسره‌ت له دایكبوه، كه ده‌ڕ‌وانێته سه‌ر ده‌ریاچه‌ی
دوكان.
چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نی
منداڵی له‌و گونده به‌سه‌ر بردوه و له كۆیه چوه‌ته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و
خوێندنی ته‌واوكردوه.
له چالاكی
قوتابخانه‌وه بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی لای ئه‌و چه‌كه‌ره‌ی كردوه، كه گه‌یشته پۆلی
چواره‌می سه‌ره‌تایی یه‌كێك بو له پێشه‌نگه‌كانی خوێندكاران و به‌شداری له چالاكیه‌كانی
قوتابخانه و وتار خوێندنه‌وه و شانۆدا كردوه.
ساڵی
(1945) كه له ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیدا
بو، به‌شداری له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز كردوه له كۆیه و وتاری خوێندوه‌ته‌وه، كه
بوه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕ‌مانی ئاماده‌بوان.
له‌ساڵی
(1946)دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕ‌ێیه‌كی خوێندكار و به ئامۆژگاری یه‌كێك له مامۆستاكانی
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فێركاری نهێنیی دامه‌زراند به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی پێشخستنی خوێندنه‌وه
و به سكرتێر هه‌ڵبژێردراوه، كه ئامانجێكی كۆمه‌ڵه‌كه هاندانی خوێندكاران بو بۆ
خوێندنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی.
هه‌ر له ساڵی
(1946)دا و دوای دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كورد له (16) ی ئابی (1946) له
چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌كانی پارتیدا چالاكی خوێندكارانه‌ی كردوه.
دوای چونه‌ناو
كاری سیاسییه‌وه، رۆژنامه‌ی رزگاری كه پارتی دیموكراتی كورد به نهێنی ده‌ریده‌كرد،
كورته وتاری له‌ژێر نازناوی ئاگردا بۆ بڵاوده‌كرده‌وه.
ساڵی (1947) بو
به ئه‌ندام له پارتی دیموكراتی كورد و چالاك و لێهاتو بوه له‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه‌ی
پێی سپێردراوه.
ساڵی (1948) خوێندنی
سه‌ره‌تایی ته‌واوكردوه و له ناوه‌ندی كۆیه بوه‌ته خوێندكار و به نوێنه‌ری خوێندكارانی
كۆیه هه‌ڵبژێردراوه و به‌شداری له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خوێندكارانی عێراقدا
كردوه، كه له نیسانی (1948) له گۆڕ‌ه‌پانی (ئه‌لسباع)ی شاری به‌غدا به‌ستراوه.
ساڵی (1949) و
له سایه‌ی حوكمی عورفی و تۆقاندن كه كوردستان و عێراقی گرته‌وه، مام جه‌لال بوه
به ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كۆیه‌ی حیزب.
له شوباتی
(1951)دا و له كۆنگره‌ی دوه‌می پارتی دیموكراتی كورد، به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا.
له ساڵی
(1951)دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا گیراو بۆ شاری موسڵ دورخرایه‌وه، له‌وێش له
خه‌باتی سیاسی‌دا به‌رده‌وام بو و دواتر چوه كه‌ركوك بۆ ته‌واوكردنی خوێندن و سه‌ر
له‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی حیزب و بوه به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی كه‌ركوك.
له هه‌مان ساڵیش‌دا ئه‌ركی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نهێنی
گرته ئه‌ستۆ تا ئه‌و رۆژه‌ی گیرایه‌وه.
ساڵی (1952) چوه‌ته
كۆلیژی ماف له به‌غدا و توانیویه‌تی رێكخستنه‌كانی ی تۆكمه بكاته‌وه.
كانونی دوه‌می
(1953)دا به‌شداریی كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستانی كردوه و به ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه.
مانگی شوباتی
(1953)دا سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی كرد و له كۆنگره‌یه‌دا
به سكرتێری گشتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و یه‌كێك بو له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، هه‌ر له‌و
كاتانه‌دا نوێنه‌ری پارتی بو لای زۆربه‌ی حیزبه نهێنێ و ئاشكراكانی عێراق.
ساڵی (1954) به
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی (1955) چوه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له فێستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی جیهانی له وارشۆ به‌شداریكرد
و له‌وێوه سه‌ردانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و چینی كردوه.
ساڵی (1956) به‌هۆی
چالاكییه‌كانییه‌وه په‌نای بۆ خه‌باتی نهێنی بردوه و ناچاربو له پۆلی چواره‌می
ماف‌دا خوێندن به‌جێبهێڵێت.
ساڵی (1957) سه‌ردانی
سوریا و مۆسكۆی كردوه و له فێستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی مۆسكۆ به‌شداریكردوه و
له هه‌مان ساڵیش‌دا به‌شداری له كاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی
كوردستانی یه‌كگرتو كرد و بو به به‌رپرسی رۆژنامه‌ی خه‌باتی كوردستان كه له سلێمانی
به نهێنی ده‌ریان ده‌كرد.
له یه‌كه‌مین رۆژی
سه‌ركه‌وتنی شۆڕ‌شی (14)ی گه‌لاوێژی ساڵی (1958)، سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی خۆپێشاندانی
جه‌ماوه‌ری سلێمانی كرد و پاشان چوه به‌غدا و به‌شداریی له كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی
و ده‌ركردنی گۆڤاری رزگاریدا كردوه.
ساڵی (1959) جارێكی
تر به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرایه‌وه
و له هه‌مان كاتدا ئه فسه‌ری یه‌ده‌گی كه‌تیبه‌ی چواره‌می زرێپۆش بو، هه‌روه‌ها
به‌شداری له ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی خه‌باتدا ده‌كرد كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چو
و به ناوی پیرۆته‌وه وتاری تێدا بڵاوده‌كرده‌وه.
ساڵی (1960) به‌رپرسی
لقی سلێمانی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوه.
ساڵی (1961) بوه
سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستان و دوای داخستنی رۆژنامه‌ی خه‌بات دوچاری راوه‌دونان
بو له به‌غدا، پاشان به نهێنی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و به‌شداری له رێكخستنی
مانگرتنی گشتیدا كرد، كه له شه‌شی ئه‌یلولدا كرا.
له ئه‌یلولی
(1961) دا كه شۆڕ‌ش هه‌ڵگیرسا، به‌رپرسی ناوچه‌ی سلێمانی بو، یه‌كه‌مین بنكه‌ی شۆڕ‌شی
له چه‌می رێزان كرده‌وه و فه‌رمانده‌یی هێزی رزگاری پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی
سلێمانی كرد تا دوایی كرا به لێپرسراوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
ساڵی (1963) و
دوای كوده‌تاكه‌ی شوبات، مام جه‌لال به سه‌رۆكی وه‌فدی كوردی ده‌ستنیشان كرا بۆ
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تازه‌دا، سه‌ردانی كۆماری میسری و جه‌زائیری كرد و چاوی
به عه‌بدولناسر و بن بێلا كه‌وت و له هه‌مان ساڵیش‌دا سه‌ردانی ئه‌وروپای كرد.
ساڵی (1964) گه‌ڕایه‌وه
كوردستان و ئه‌ركی خۆی له فه‌رمانده‌ییكردنی هێزی رزگاری گرته‌وه ئه‌ستۆ.
ساڵی (1966) به‌هۆی
ناكۆكییه‌كانی ناو (پارتی دیموكراتی كوردستان – عێراق)ه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا
له مه‌كته‌بی سیاسی ده‌چێته ئێران و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق.
ساڵی (1967) به‌شداری
له كۆڕ‌ی سۆسیالسته‌كانی عه‌ره‌ب كرد له جه‌زائیر و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌پێزی
ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد و شه‌رعیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد و دۆستایه‌تی
نێوان كورد و عه‌ره‌ب پێشكه‌شكرد.
ساڵی (1970) رۆڵی
كاریگه‌ری خۆی بینی له چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی ناو پارتی دیموكراتی
كوردستان.
ساڵی (1972) چوه
ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ماوه‌یه‌ك له لوبنان و میسر و سوریا مایه‌وه.
ساڵی (1975) سه‌ردانی
ئه‌وروپا ده‌كات و له نه‌مسا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی د. كه‌مال فواد و نه‌شیروان مسته‌فا
بیرۆكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕ‌ش و دروستكردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داده‌ڕێژن.
له (1)ی (6)ی (1975) له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و ده‌سته‌یه‌ك
له هاوڕێكانیدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان دامه‌زراند و نه‌خشه‌یان بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی
شۆڕ‌شی نوێ دانا كه له (1) ی حوزه‌یرانی (1976) راگه‌یه‌نرا و بوه سكرتێری گشتی
یه‌كێتی.
ساڵی (1988) یه‌كێك
بو له دامه‌زرێنه‌رانی به‌ره‌ی كوردستانی و بو به سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ
كاروباری ده‌ره‌وه.
دوای ئازادكردنی
عێراق به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكم هه‌ڵبژێردرا و له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری (2003)
دا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی كرد.
له (6) نیسانی (2005)، مام جه‌لال بو به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی
هه‌ڵبژێراوی عێراق.
ساڵی (2010) جارێكی
تر بوه‌وه به سه‌رۆك كۆماری عێراق.
مام جه‌لال ژیانی
هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێكهێناوه و دو كوڕیان هه‌یه به‌ناوه‌كانی
قوباد و بافڵ.
له (18)ی (12)ی
(2012) به‌هۆی دوچاربونی به جه‌ڵته‌ی مێشك گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا
و دوای (19) مانگ مانه‌وه گه‌ڕایه‌وه كوردستان.
رۆژی (3)ی (10)ی
(2017) له ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد